بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له دیداره‌كه‌دا كه ژماره‌یێک له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئاماده‌ی بوون هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست له ڕاپه‌ڕاندنی پۆستی سه‌رۆک كۆماریی عێراق.
له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆی چڕ كرا له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و به‌شداریی سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانی و عێراقییه‌كان له‌و حكوومه‌ته و كار كردن بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی عێراق.
به‌شێكی تری دیداره‌كه ته‌رخان كرا بۆ ڕۆڵی یه‌كێتی له گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان و عێراق و هه‌موو لایێک هاوڕا بوون كه پێویسته یه‌كێتی ڕۆڵی كارای خۆی بگێڕێ له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا.
گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م كورد و عێراق له هاوكێشه‌كان گفتوگۆی ورد و جددی له‌باره‌وه كرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment