کوردپرێس: مەتین گورجان، کارناسی پرسی سەربازیی تورکیا و مایکل ڕووبین، لە بەرپرسانی پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا وتوویانە: ئێستا کە تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکاتە ئامانج، بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە تەکنەلۆژیای بەرهەم هێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەیشتۆتە دەستی گرووپە نادەوڵەتییەکان، دەستیان بەو تەکنەلۆژیا بگات و لە داهاتوویێکی نزیکدا شایەتحاڵی پێکدادانی سەربازی بین بە کەڵک وەرگرتن لەو جۆرە فڕۆکەیە لە نێوان تورکیا و پەکەکە-دا.
ماڵپەڕی وار ئایز بورینگ لە لێکدانەوەیێکی کورتدا باس لە داخڵ بوونی شەڕی تورکیا و پەکەکە دەکات بە قۆناخێکی نوێوە بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دەنووسێت: ئێستا تورکیا لە وڵاتێکی کڕیاری فڕۆکەوە بووەتە وڵاتێکی بەرهەم هێنەری ئەو کەرەستە سەربازییە و دەتوانێت چەندین جۆر لە فڕۆکەی سیخوڕی و پڕچەک کراوی بێفڕۆکەوان بەهەم بێنێت.
لە درێژەی وتارەکەیدا دەنووسێت: بۆ یەکەمجار تورکیا بۆ سەرکوت کردنی هێزە کوردەکانی تورکیا لە شارە کوردنشینەکانی باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە لە ساڵی 2016دا لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کاڵکی وەرگرت. ئەو وڵاتە هەروها بۆ هێرش کردنە سەر شاری کوردنشینی عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا بە شێوەی فراوان کەڵکی لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وەرگرت بۆ دۆزینەوەی سەنگەری هێزە کوردەکانی سووریا کە بە باوەڕی تورکیا سەربە پەکەکە-ن.
ئەنقەرە لە مانگی ئەیلوول-دا لە هێرشێکی ئەو جۆرە فڕۆکەیەدا بۆ سەر فەرماندەیێکی پەکەکە لە شەنگال کە ناوی زەکی شەنگالی بوو، لەو فڕۆکەیە بۆ تیرۆر کردنی سەرکردەکانی پەکەکە کەڵکی وەرگرت و ناوبراو لەو هێرشەدا گیانی لەدەست دا.
ژمارەیێک لە کارناسانی سەربازی لەو باوڕەدان کە تورکیا لەو تەکنەلۆژیایە بۆ زبرلێدان لە پەکەکە بەشێوەی بەربڵاو بە تایبەت بۆ تیرۆر کردنی بەرپرسانی باڵا کەڵک وەردەگرێت و کوشتنی زەکی شەنگالی دەستپێکی ئەو پرۆسەیە بوو. ئەو کارناسانە دەڵێن ئەڵبەت ئەوە بەو مانا نییە کە پەکەکە نەتوانێت ڕووبەڕوویان ببێتەوە چوونکە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی بومب ڕێژکراوەوە وەڵامی شێوەی نوێی شەڕی تورکیا بدەنەوە.
مەتین گورجان، کارناسی پرسە سەربازییەکانی تورکیا دەڵێت: پەکەکە بە کەڵک وەرگرتن لە ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژکراو وەتەقاندنەوەی بە وێستگەی سەربازییەکانی تورکیادا و تەنانەت بە هەوڵ دان بۆ دەست گەیشتن بە تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەوڵ دەدات بەرەنگاری هێرشەکانی توکیا بێتەوە.
کارناسانی سەربازی دەڵێن ئێستا پەکەکە دەستی بەو تەکنەلۆژیا نەگەیشتووە بەڵام بە ئاوڕدانەوە لە زیاد بوونی ئەو جۆرە فڕۆکەیە لە دەستی گرووپە نادەوڵەتییەکاندا ئەگەری هەیە ئەو پڕۆسە گۆڕانکاریی بەخۆیەوە ببینێت.
مایکل ڕووبین بەرپرسی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت مومکینە ژمارەیێک لە وڵاتەکان بیانەوەێت کاریگەری لەسەر توانای تورکیا دابنێن و ئەزموونەکانی خۆیان لە کەڵک وەرگرتن لەو جۆرە فڕۆکانەدا بدەن بە پەکەکە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment