فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا ناوی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق تۆمار کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا ناوی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له‌ کابینه‌ی نوێی عه‌بدولمه‌هیدا تۆمار کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا نه‌جم جبووری له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: من سێڤیی خۆمم ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق کردوووه‌ و به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ ناوی خۆم بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق تۆمار کردوووه‌.

جبووری له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ری زانستی سه‌ربازی له‌ کۆلێجی ئه‌رکان و فه‌رمانده‌ییی له‌ ویلایه‌تی کانزاسی ئه‌مریکایه‌ و ده‌رچووی کۆلێجی ئاسمانی له‌ به‌غداشه‌.

شایانی باسه‌؛ تاکوو دیار‌ی‌کردنی وه‌زیر بۆ دوو وه‌زاره‌تخانه‌ی به‌رگری و ناوخۆ ئه‌و دوو پۆسته‌ له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌هدییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39120

Your Comment

You are replying to: .
captcha