بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وهزارهتی پێشمهرگهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، فەریق جەمال محەمەد سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ تاد بۆرۆس و شاندی یاوەری کرد.
لەبارەی ئەو سەردانەوە وهزارهتی پێشمهرگه رایگهیاند، شاندی میوان هاوخەمی و سەرەخۆشی هێزەکانی هاوپەیمانانیان گەیاندە وەزارەتی پێشمەرگە، "بەبۆنەی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی کە لە شەوی 30ی ئۆکتۆبەری 2021، لە هێرشێکی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە شەهید بوون".
وەزارەتەکە راشیگهیاند، شاندی میوان دووپاتیان کردەوە، کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوام دەبن، لە کۆمەک و هاوکاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و پاڵپشتی خۆیان دەربڕی بۆ پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.
Your Comment