کوردپرێس:
به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی تشرینی یه‌که‌می به‌پێی بڕیارێکی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆککۆماری تورکیا 39 پارێزگا گۆڕدران و له‌و 39 پارێزگاره‌ی له تورکیا گۆڕدراون 17 پارێزگار له پارێزگایێکی دیکه ئه‌رکه‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و 22 پارێزگاره‌که‌ی دیکه‌ش کۆتایی به ئه‌رکه‌کانیان هاتوووه.
به‌پێی بڕیاره‌که هه‌ریه‌ک له پارێزگاره‌کانی ئێلیه، ئه‌رزه‌ڕووم، کیلیس و مه‌له‌تێ کۆتایی به ئه‌رکه‌کانیان هاتوووه. هه‌روه‌ها پارێزگاره‌کانی چه‌ولیگ، دیلۆک، قارس، جۆله‌مێرگ، مووش و به‌دلیس جێگۆڕکێیان پێکراوه و له پارێزگاکانی دیکه کاره‌کانیان درێژه پێده‌ده‌ن.
له بڕیاره‌که‌دا عه‌لی یه‌رلیکایا که پارێزگاری دیلۆک بوو کرایه پارێزگاری ئه‌سته‌نبۆڵ و واسب شاهین که پارێزگاری ئه‌سته‌نبۆڵ بوو کرایه پارێزگاری ئه‌نقه‌ره.
هاوکات 10 قایمقامیش پله‌کانیان به‌رز کراونه‌ته‌وه و کراونه‌ته پارێزگار. له نێویاندا چوار قایمقامی ئه‌سته‌نبۆڵ کراونه‌ته پارێزگاری چوار پارێزگای تورکیا که به‌م شێوه‌یه‌ن: قایمقامی ئه‌سه‌نله‌ر بوووه‌ته پارێزگاری ئێلیه، قایمقامی به‌یپازاری بوووه‌ته پارێزگاری چه‌ولیگ، قایمقامی غازی عوسمان پاشا بوووه‌ته پارێزگاری به‌دلیس و قایمقامی شیشلی بوووه‌ته پارێزگاری جۆله‌مێرگ.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی بیرگون
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment