به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه که تێریزا مای سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا به مه‌به‌ستی پیرۆزباییی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌نجام داوه.
له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای له عادل عه‌بدولمه‌ھدی كرد سه‌ردانی له‌نده‌ن بكات و ھه‌روه‌ھا پشتگیریی وڵاته‌كه‌شی بۆ عێراق له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، مای و عه‌بدولمه‌هدی تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و چۆنییه‌تیی په‌ره‌پێدانی به تایبه‌ت له بواره‌كانی ئاسایش و ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان كردوووه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌ھدی، له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ھه‌مان بانگھێشتی ئاراسته‌ی ھاوتا به‌ریتانییه‌كه‌ی كرد بۆ سه‌ردانی به‌غدا.
تێرێزا مای پیرۆزبایی له عهبدولمهھدیش كرد به بۆنه‌ی ھه‌ڵبژاردنی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت له 24ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به‌خشییه عادل عه‌بدولمه‌هدی و 14 وه‌زیری حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌ڵام هێشتا 8 وه‌زیری كابینه‌كه به‌هۆی بوونی ناڕه‌زاییی هه‌ندێک لایه‌ن له كاندیدكردنیان ماوه‌ته‌وه و متمانه‌یان پێنه‌دراوه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment