ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هه‌نارده‌ کردنی نه‌وتی که‌رکووک له‌ ڕێگای هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێبکاته‌وه‌

به‌شی جیهان- ڕۆیتێرز له‌ زاری چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی عێراقه‌وه‌ نووسیی: ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ داهاتوودا نه‌وتی که‌رکووک له‌ ڕێگای هێڵی بۆریی هه‌رێمی کوردستان- تورکیا هه‌نارده‌ی بازاڕه‌کانی جیهان بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی که‌رکووک له‌ ساڵی 2014 تاکوو ئه‌کته‌وبری 2017 که‌ هێزه‌کانی عێراق ئه‌و شاره‌یان له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌ کوردییه‌کان ده‌رهێنا له‌ ده‌ستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا بوو و نه‌وته‌که‌ی له‌ ڕێگای هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و تورکیا و له‌وێش ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی جیهان ده‌کرا.

به‌ دوای تووڕه‌ بوونی به‌غدا له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێم له‌ ئه‌یلوولی 2017 و کۆنتڕۆڵ کردنی دووباره‌ی که‌رکووک له‌لایه‌ن به‌غداوه،‌ هه‌نارده‌ کردنی نه‌وتی که‌رکووک له‌ ڕێگای هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ڕاگیرا.

ڕۆیتێرز له‌ زاری سه‌رچاوه‌کانی خۆیه‌وه‌ ئیدعای کردوووه‌ که‌ ڕێککه‌وتنێک له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجام دراوه‌ و بڕیاره‌ سه‌رله‌نوێ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکووک له‌ ڕێگای هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا و بازاڕه‌ جیهانییه‌کان ده‌ست پێبکاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار به‌ ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی پێشووی عێراق به‌ سه‌رکردایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌کته‌وبری ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ده‌ست پێکردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک له‌ ڕێگای هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یحانی تورکیا ئیتیفاقیان کردبوو.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ ڕێککه‌وتنی نوێی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێویستی به‌ په‌سه‌ندکردنی له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق و وه‌زیری نه‌وت هه‌یه‌.

دوو به‌رپرسی کۆمپانیای نه‌وتی باکوور له‌ که‌رکووک ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان له‌سه‌ر ده‌ست پێکردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک له‌ ڕێگای هه‌رێمی کوردستان پشتڕاست کردۆته‌وه‌ به‌ڵام ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ که‌ ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ پشت ئه‌ستووره‌ به‌ بۆچوونی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39100

Your Comment

You are replying to: .
captcha