به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆمیۆ هه‌كارى سكرتێرى حزبى دیمو‌كراتى بهیتولنههرێن دووپاتی كرده‌وه که به‌شداری پێكردنى سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان له پرۆسه‌ى سیاسى كارێكى جوانه بۆ حكوومه‌تى ئاینده‌ى هه‌رێم و گرنگیشه بۆ چه‌سپاندنى دیموكراسى و پێكه‌وه‌ژیان و فره‌یى و یه‌كتر قبووڵكردن له‌م هه‌رێمه‌دا.
ناوبراو وتیشى: "به‌پێى قۆناغه مێژوویییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه، ئاشورییه‌كان له كورد زیاتر سته‌میان لێكراوه و ڕووبه‌ڕووی جینۆساید و ڕاگواستن بوونه‌ته‌وه و له شه‌ڕى داعشدا ڕووبه‌ڕووی كاره‌سات بوونه‌ته‌وه له ده‌شتى نه‌ینه‌وا بۆیه مافى خۆیانه په‌راوێز نه‌خرێن و ڕۆڵیان پێبدرێت له پرۆسه‌ى سیاسی‌دا".
رۆمیۆ هه‌كارى سكرتێرى حزبى دیمو‌كراتى بهیتولنههرێن ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد که له‌م قۆناغه نوێیه‌ى هه‌رێمى كوردستان، نوێنه‌رى كلد و ئاشوور و توركمانه‌كان به شێوه‌یێكى جیاوازتر له قۆناغه‌كانى پێشوو ده‌ڕواننه داهاتووى جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكى خۆیان و داوا ده‌كه‌ن به شێوه‌یێكى كاریگه‌ر به‌شدارییان پێبكرێت له ده‌سه‌ڵات و پرۆسه‌ى سیاسى نه‌ک ته‌نها به‌ڕووكه‌ش بوونیان هه‌بێت له پرۆسه‌كه‌دا.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment