بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم سراج لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند بەرنامەی دەوڵەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق زۆر باشە و زیادی کرد ئەو بەرنامەیە بە مەرجێک سەردەکەوێت کە عەبدولمەهدی لە ئیدارەدانی کابینەی خۆیدا ئازاد بێت و تەعامولیان لەگەڵ بکات.
سراج زیادی کرد: سەرکەوتنی عەبدولمەهدی و دەوڵەتی نوێ بەسراوە بە پشتگیریی حیزبە سیاسییەکان و لێپێچینەوە لە ئەو گەندەڵکارانەی کە حکوومەتی پێشوو لە دادگایی کردنیان خۆی بواردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment