کوردپرێس:
هه‌نارى سوور ڕیز كراوه و ده‌نكه هه‌نارى داته‌كیو و ڕووبه‌هه‌نار و مره‌باى هه‌نار و هه‌نار به كاڵى و به كوڵاوى، له چواره‌مین فێستیڤاڵى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه نیشانی عه‌شاماتێک خەڵک درا، جگه له هه‌نار، جوتیار و باخه‌وانان و ژنان و كچانى ئه‌م شاره شتى زۆریان هێنابوو وه‌ك به‌رهه‌مى خۆماڵى خستیانه به‌رده‌م و پێشچاوى ئه‌م خه‌ڵكه، تا ئه‌وانیش به تامه‌زرۆییه‌وه نۆشیكه‌ن، هه‌رچه‌نده فێستیڤاڵه‌كه‌ى ئه‌مجاره دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، كه‌چى خه‌ڵكى له‌ملاولاو له وڵاتانى تریشه‌وه هاتبوون.
ئامانجى كردنه‌وه‌ى ئه‌م فێستیڤاڵه دۆزینه‌وه‌ى بازاڕێكه بۆ به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه، به‌تایبه‌تى هه‌نار كه له‌م وه‌رزه‌دا پێده‌گات و ساڵانه‌ش جوتیاره‌كانى ئه‌م شاره نزیكه‌ى ٢٥ هه‌زار ته‌ن هه‌نار به‌رهه‌مده‌هێنن.
فێستیڤاڵى هه‌نارى ئه‌مجاره ته‌نها خستنه‌ڕووى به‌رهه‌مى خۆماڵى و خواردن نه‌بوو، به‌ڵكو پێشانگاى شێوه‌كارى و فۆتۆگرافى و به‌زم و ڕه‌زمى گۆرانیشى له‌خۆگرتبوو، چونكه هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه هێنده به‌رهه‌مێكى دیاره له‌نێو هونه‌ر و شیعریشدا ناو و ناوبانگى هه‌یه.
Your Comment