بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامەکەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکادا هاتووە: باڵیۆزخانەی ئەمەریکا پیرۆزبایی لە عادل عەبدولمەھدی دەکات بەبۆنەی بوونی بە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق. بەھەمان شێوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئەندامانی کابینەکەی دەکەین.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت: "بەردەوام دەبین لە ھاندانی تەواو کردنی پرۆسەی پێکھێنانی حکومەت بۆ ئەوەی بەڕێوەبردنێکی بەھێز و سەربەخۆ و کاریگەر بۆ عێراقییەکان بێتە کایەوە و بەتەواوی بتوانێت ئەوخزمەتگوزاریانە پێشکەش بکات کە شایەنی عێراقیەکانە".
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چاوەڕێی لە نزیکەوە کارکردنە لە گەڵ حکوومەتی نوێدا بۆ بەھێز کردنی توانای حکوومەتی عێراقی و فراوان کردنی پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment