قوباد تاڵەبانی: پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم بەبێ یەكێتی زۆر قورسە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قوباد تاڵەبانی رایگەیاند یەكێتی حزبێكی زیندوە و توانی ناكۆكییەكانی تێپەڕێنێت و دەشڵێت: پێكهێنانی حكوومەت بەبێ یەكێتی زۆر قورسە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی لە دیدارێكی تایبەتیدا لەگەڵ كەناڵی ئەلجەزیرە، لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووەوە رایگەیاند: پێویستە هەڵوێست و گوتاری سیاسیمان یەکبێت.

هەروەها لەبارەی ئەو كێشانەی روبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەتەوە، قوباد تاڵەبانی دەڵێت ئەو كێشانەی رووبەڕووی كوردستان بوونەتەوە جیاوازن لەو كێشانەی لە 10 ساڵی رابردوودا بوونیان هەبووە.

قوباد تاڵەبانی لەبارەی رەوشی كوردستان و پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی هەرێم وتی یەكێتی و پارتی دوو هێزی كاریگەرن لەسەر گۆڕەپانی كوردستان و عێراقدا، 20 ساڵی رابردووش سەلماندویەتی بۆ ئەوەی كوردستان بەڕێوەببرێت پێویستە هەماهەنگی لەنێوان یەكێتی و پارتیدا هەبێت.

لە درێژەی دیدارەكەدا، قوباد تاڵەبانی ئەوەشی وت کە بوونی ئێمە لە بەغدا لە پێناو جێبەجێ كردنی دەستوورە ئەوەش لە بەرژەوەندیی هەموو لایێكە و چارەسەركردنی كێشەی نەوتيش لە نێوان ھەرێم و بەغدا داھاتی نەوتی عێراق زیاد دەكات و پشكی ھەرێمیش زیاد دەكات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39085

Your Comment

You are replying to: .
captcha