یەكێتی: هەموو بڕیارەكانی پارێزگاری كەركووک هەڵدەوەشێنینەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هۆشداری دەدات لە ئەگەری وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركووک، هەموو ئەو بڕیارانە هەڵدەوەشێنێتەوە كە بە نایاسایی لەلایەن راكان جبووری پارێزگاری بەوەكالەت، لە دژی كورد دەری كردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەوەند مەلا مەحموود، جێگیری لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركووک، ڕایگەیاند: لە ئەگەری وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركووک، هەموو ئەو بڕیارانەی راكان جبووری پارێزگاری كەركووک بەوەكالەت، كە بەنایاسایی دەری كردوون، هەڵدەوشێتەوە و ئەوەشی رەت كردەوە كە گوایە یەكێتی بەڵێنی بە عەرەب دابێت دەستكاری ئەو بڕیارانە ناكات كە پارێزگاری كەركووک بەوەكالەت دەری كردون و وتی:" هیچ دانووستانێک لەوبارەیەوە لە نێوان كورد و عەرەب و توركمان نەكراوە".

بەوتەی بەرپرسەكەی یەكێتی، لە دوای پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق، كاری لایەنەكانی كەركووک ئاسانتر دەبێت بۆ دابەش كردنەوەی پۆستە ئیدارییەكان و چارەسەركردنی كێشەكانی شارەكە، چوونكە ئێستا دۆخی حوكمڕانی لە عێراق نائاساییە.

ناوبراو ئەوەشی راگەیاند کە بێ ئومێد بووین لەوەی پارتی بیەوێت بەشێک بێت لە چارەسەر كردنی كێشەكانی كەركووک و ئێمەش ناچارین دانووستان لەگەڵ توركمان و عەرەب بكەین.

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39084

Your Comment

You are replying to: .
captcha