بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاند: حکومەتی پێشوو پەیوەندییێکی نوێی بۆ دەرەوەی عێراقی داڕشتووە. داواشی کرد هاوکاری سەرۆک وەزیرانی نوێ بکرێت لە رووبەڕبوونەوەی تەحەدیدییەکان و دووپاتی کردەوە دەبینە پشتیوان و هاوکاری.
عادل عەبدولمەهدی داوای هاوکاری لە عەبادی و وەزیرەکانی پێشوو کرد بۆ بونیاتنان و چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەژاریی، فێربوون، کارەبا، ئاو و خزمەتگوزارییەکان و راشیگەیاند: "کار دەکەین بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامەی حکوومەت، بەپێی ئەو کاتەی بۆی دانراوە، عێراقیش جوانترین نموونەی ئاڵوگۆڕکردنی ئاشتییانەی دەسەڵاتی پێشکەش کرد".
عادل عەبدولمەهدی ستایشی هەوڵەکانی حکوومەتی عەبادی کرد لە "تێپەڕاندنی قەیرانە مەترسیدارەکان" و جەختی کردەوە، بەمەبەستی دیاری کردنی ئەرک و ئەولەویەتی کارەکانی، ئەمڕۆ حکوومەتەکەی یەکەمین کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.
پەرلەمانی عێراق شەوی چوارشەممە 24-10-2018 کۆبووەوە بۆ دەنگدان بە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی و دوای گفتوگۆیێکی زۆر لەسەر وەزیرەکان و گۆڕینی چەند وەزیرێک، 14 وەزیر متمانەی پەرلەمانتارانیان بەدەست هێنا و بوونە وەزیر لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق.
دوای متمانەی پەرلەمانی عێراق بەو 14 وەزیرە، عادل عەبدولمەهدی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق سوێندی دەستووری خوارد و بووە سەرۆک وەزیرانی چوار ساڵی داهاتووی عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment