تورکیا داوای دادگایی کردنی بکوژانی جەمال خاشقچی دەکات لە وڵاتەکەیدا

بەشی تورکیا- مەولوود چاوش ئۆغلۆ وەزیرى دەرەوەى تورکیا رایگەیاند پێویستە لێکۆڵینەوەکانى دۆسییەى جەمال خاشقچى رۆژنامەنووسى سعوودى بەپێى پەیماننامەی ڤییەننا لە رێگەى رێوشوێنە یاساییە نێودەوڵەتییەکانەوە بەڕێوەبچێت و بکوژانى لە تورکیا دادگای بکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنگرەیێکى رۆژنامەنووسیدا مەولوود چاوش ئۆغلۆ لەگەڵ هاوتا فەلەستینیەکەیدا لە ئەنقەرە رایگەیاند: "هیچ نیەتێک نییە بۆ بە نێودەوڵەتی کردنى دۆسییەى لێکۆڵیینەوەکانى کوژرانى جەمال خاشقچى"، ئاماژەى بەوەش کرد ئەگەر دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەستپێشخەرییان هەبێت لەو رووەوە ئەوان بەڵگەکانى خۆیانى پێدەدەن.

چاوش ئۆغلۆ پرسیارى لە دۆسییەى کوژرانى خاشقچییدا کرد،"کێ فەرمانی داوە بە تیمێکى ١٨ کەسى، کە لە نێویاندا سێ بەرپرسى سعوودى تێدایە جەمال خاشقچى بکوژن"، ئەوەشى ئاشکرا کرد کە پێویستە بە روونى مامەڵە لە رووداوەکەدا بکرێت و ئامانجى ئەوان وەک دەوڵەت ئاشکرا کردنى هەموو ئەو راستییانەیە کە پەیوەندییان بە کوژرانى خاقشچییەوە هەیە".

وەزیرى دەرەوەى تورکیا ئامادەیى وڵاتەکەى دەربرى بۆ هەر هاوکارییێک لە دۆسییەى جەمال خاشقچیدا و وتی ئێمە هاوکارى هەر کەسێک دەکەین هاوکار بووبێت بە سعوودیەشەوە ئەوەشى خستەروو پێویستە هەموو ئەوانەى لە دۆسییەى خاشقچییەوە تێوەگلاون لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت و لە تورکیا دادگایى بکرێن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39081

Your Comment

You are replying to: .
captcha