به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند که مانگی ئه‌یلوولی ڕابردوو 106 ملیۆن و 795 هه‌زار و 22 به‌رمیل نه‌وتیان له كێڵگه‌كانی نه‌وتی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه هه‌نارده كردوووه.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه که تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێكیش 74.159 دۆلار بوووه، به‌وه‌ش كۆی داهاتی نه‌وت له مانگی ئه‌یلوولدا بریتی بوووه له 7 ملیار و 919 ملیۆن و 848 دۆلار.
عاسم جیهاد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له بڕی هه‌نارده و داهاته‌كه‌دا، نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی كێڵگه‌كانی که‌رکووک هه‌ژمار نه‌كراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق گوتیشی: نه‌وته‌كه له ڕێی 38 كۆمپانیای جیهانییه‌وه هه‌نارده كراوه.
سه‌رچاوه: میلله‌ت پرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment