شرۆڤه‌کارێکی سیاسیی عێراق: موسته‌حیله‌ کۆتایی به‌ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق بهێندرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شرۆڤه‌کارێکی سیاسیی عێراق ده‌ڵێت: : موسته‌حیله‌ کۆتایی به‌ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق بهێندرێت چوونکه‌ ده‌رکردنی ئه‌و هێزانه‌ پێویستی به‌ داڕشتن و په‌سه‌ند کردنی یاسایێک هه‌یه‌ که‌ به‌و پێیه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بتوانێت له‌وباره‌وه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ واشنتۆن بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حازم باوی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاند: هه‌وڵی هه‌ندێک له‌ فراکسیۆنه‌ سیاسییه‌کان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ داڕشتن و په‌سه‌ندکردنی یاساییێک که‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌ ناچار به‌ ده‌رکردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ خاکی عێراق بکات پێویستی به‌ هه‌ڵێنانی هه‌نگاوگه‌لێکه‌ که‌ یه‌که‌مینیان کۆکردنه‌وه‌ی واژۆی حیزبه‌ سیاسییه‌کانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ بخرێته‌ به‌رده‌ست په‌رله‌مان.

ناوبراو گوتیشی: دووهه‌مین هه‌نگاو پابه‌ندکردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراقه‌ بۆ ئه‌نجامدانی دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و ئاراسته‌کردنی په‌یامی په‌رله‌مانتاران به‌ واشنتۆن له‌باره‌ی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناو خاکی عێراق.

ئه‌و شرۆڤه‌کاره‌ سیاسییه‌ جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م کارانه‌ هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوو ده‌بێ به‌ بڕگه‌کانی ڕێککه‌وتننامه‌ی ستراتێژیی ئه‌منیی واژۆکراوی نێوان به‌غدا- واشنتۆن بچینه‌وه‌ که‌ تێیدا هه‌ردوولا ده‌بێ ڕێز بۆ سه‌روه‌ریی یه‌کتر دابنێنن.

ناوبراو گوتیشی: به‌ بۆنه‌ی دامه‌زراندنی هه‌ندێک بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ ڕۆژئاوا و باشووری عێراق، کۆتایی هێنان به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌مریکا و کاریگه‌ر بوونی هه‌وڵه‌کانی په‌رله‌مان و ده‌وڵه‌تی نوێ له‌مباره‌وه‌ موسته‌حیله‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39068

Your Comment

You are replying to: .
captcha