به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لا ڕه‌بیعی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاندوووه که کۆشکه‌کانی زۆنی سه‌وز له به‌غدا موڵکی تێکڕای خه‌ڵکی عێراقه هه‌ر بۆیه ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌وره‌ی پۆسته باڵاکانیان له عێراق کۆتایی پێهاتوووه ده‌بێ ئه‌و کۆشکانه چۆڵ بکه‌ن و ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی نوێی بکه‌نه‌وه.
ناوبراو گوتیشی: ئۆسامه نۆجه‌یفی و سه‌لیم جبووری سه‌رکرده‌کانی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پاش کۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌کانیان هێشتاکه له ناو کۆشکه‌کانیان له زۆنی سه‌وزدا ده‌ژین و ده‌بێ ئه‌و کۆشکانه بۆ پێشوازی له میوانانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته بکرێته‌وه.
ڕه‌بیعی جه‌ختی کرده سه‌ر پێویستی داڕشتن و په‌سه‌ندکردنی یاسایێک له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به چۆڵ کردنی کۆشکی به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی عێراق پاش کۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی ڕاسپێردراوه‌کانیان له وڵات و ڕاده‌ست کردنی به ده‌وڵه‌تی عێراق.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment