ئه‌ردۆغان و شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌ پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

به‌شی تورکیا- سه‌رکۆماری تورکیا له‌سه‌ر داوای به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی ئه‌نجام دا.

کوردپرێس:

به ‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌کانی نێو سه‌رۆکایه‌تیی کۆماره‌وه‌ وه‌رگیراون، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌ تاوتوێی هه‌وڵی هاوبه‌شی كردوووه‌ بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوشتنی خاشقچی.

شایانی باسه‌؛ جه‌مال خاشقچی له‌ 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 دوای ئه‌وه‌ی چوووه‌ نێو كونسووڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌سته‌نبوڵ بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگریی له‌گه‌ڵ خه‌دیجه‌ جه‌نگیزی هاووڵاتی توركی، دیار نه‌ما و بێ‌سه‌روشوێن بوو.

سعوودیه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ڕه‌تی كرده‌وه‌ هیچ شتێک له‌باره‌ی چاره‌نووسییه‌وه‌ بزانێت به‌ڵام دواتر ڕایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی ده‌مه‌قاڵه‌ و شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک كه‌سدا له ‌نێو كونسووڵخانه‌كه‌ كوژراوه‌ و ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه بوووه‌ جێگه‌ی گومانی زۆرێک له‌ حكوومه‌ته‌ خۆرئاوایییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39058

Your Comment

You are replying to: .
captcha