کوردپرێس:
پەرلەمانی عێراق، شەوی چوارشەممە 24-10-2018 کۆ بووەوە بۆ دەنگدان بە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی و دوای گفتوگۆیێکی زۆر لەسەر وەزیرەکان و گۆڕینی چەند وەزیرێک، 14 وەزیر متمانەی پەرلەمانتارانیان بەدەست هێنا و بوونە وەزیر لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق. بەو پێیەش فواد حوسێن وەکوو وەزیری دارایی و بەنگین ڕێکانی وەکوو وەزیری ئاوەدانکردنەوە دەنگی متمانەیان وەرگرت کە هەردووکیان ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانن.
وەزیرەکان بەمشێوەیەن
1- فوئاد حوسێن- وەزیری دارایی
2- وەزیری نەوت- سامر غەزبان
3- وەزیری کشتوکاڵ- ساڵح ئەلحەسەنی
4- وەزیری گەیاندن- د.نەعیم رووبەیعی
5- وەزیری دەرەوە- محەممەد عەلی حەکیم
6- وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن- بەنگین رێکانی
7-وەزیری کارەبا- لوئەی خەتیب
8-وەزیری لاوان و وەرزش - ئەحمەد عوبەیدی
9-وەزیری تەندروستی- عەلا عەلوان
10-وەزیری پیشەسازی- ساڵح جبووری
11-وەزیری گواستنەوە- عەبدوڵڵا ئەلمالیکی
12-وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان- جەمال ئەلعادلی
13-وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی- باسم رووبەیعی
14-وەزیری بازرگانی- محەممەد هاشم جاسم
دوای متمانەی پەرلەمانی عێراق بەو 14 وەزیرە، عادل عەبدولمەهدی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق سوێندی دەستووریی خوارد و بە فەرمی بووە سەرۆکوەزیرانی چوارساڵی داهاتووی عێراق و دواتریش کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ 6-11-2018 دواخرا.
Your Comment