قوباد تاڵە‌بانی: چاكسازییە‌كان بە‌ردە‌وام دە‌بن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەمیانی پێشوازیكردنی لە وەفدێكی باڵای ئەمریكا لە هەولێر رایگەیاند، "چاكسازییەكان بەردەوام دەبن."

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەمە 1ی نۆڤێمبێری 2021، قوباد تاڵەبانى، پێشوازیی کرد لە وەفدێکى باڵاى ئەمریکا بەسەرۆکایەتیى گریگۆری لۆگێرفۆ جێگرى سەرۆکى نوێنەرایەتی ئە‌مریكا لە‌ عێراق و کۆنسوڵى گشتى ئەمریکا لە هەرێم، پێکەوە تاوتوێى دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و پرسی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و هەنگاوەکانى چاکسازى حکومەتى هەرێمیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران، تێڕوانینەکان لەبارەى پرۆسەى هەڵبژاردنەکان لە عێراق باس کرد و ئاماژەى بەوەدا کە سیستمەکەى ئەمجارە زۆر جیاواز بو، لەبەر رۆشنایى ئەنجامەکانیش باس لە پێشهاتە سیاسییەکان کرا، هەردولا جەختیان لە پێویستى دەستپێکردنەوەی گفتوگۆو دیالۆگێکى جددیى نێوان لایەنەکان کردەوە.

لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکرا لەبارەى پرۆسەى بایۆمەترى و هەنگاوەکانى چاکسازى حکومەتى هەرێم، لەمڕوەوە قوباد تاڵەبانى ئاماژەى بە "قۆناغ و هەنگاوەکانداو بە چەندین نمونە سەرکەوتنی پرۆسەکەى سەلماند بەئامانجی خزمەتکردنی هاوڵاتیان و باشتر راییکردنى کاروبارەکان و کەمکردنەوەى رۆتین لەدامودەزگاکانداو جەختى لەوەکردەوە کە لەکارکردن تێیدا بەردەوام دەبن."

پەیوەندیی هاریکاریی و دۆستانەى نێوان هەردولا تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەبو، وەفدى میوان بەردەوامى پشتیوانى وڵاتەکەیان بۆ سەرخستنى هەنگاوەکانى چاکسازى دووپات کردەوە.

News Code 3905

Your Comment

You are replying to: .
captcha