به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نووسینگه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگه‌یێندراوێکی له‌باره‌ی به‌ربژێر کردنی کاندید بۆ پۆسته وه‌زارییه‌کان بڵاو کرده‌وه و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه که باس له به‌ربژێر کردنی کاندیدی پارتی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌کان.
هه‌ر له ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا ڕوون کراوه‌ته‌وه که هه‌ر کارتێک پارتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كاندید كرد ئه‌وا به فه‌رمی رایده‌گه‌یه‌نێت.
ڕوونكردنهوهیێک له مه‌كته‌بی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه
ماوه‌ی دوو ڕۆژه تۆڕی میدیاییی ڕووداو له‌سه‌ر ناوی به‌ربژێره‌كان و هه‌روه‌ها پشكی پارتی له پۆسته وه‌زارییه‌كانی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق و پشكی لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌ندێ هه‌واڵ و زانیاری بڵاو ده‌كاته‌وه.
لێره‌دا ڕایده‌گه‌یێنین كه ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه ڕاست نین. هه‌تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دیاری كردنی ناوی هیچ به‌ربژێرێک بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كانی به‌غدا نه‌داوه و دوای یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناوه‌كان، پارتی دیموكراتی كوردستان به فه‌رمی ناوی به‌ربژێره‌كانی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كانی به‌غدا ڕاده‌گه‌یێنێت.
مه‌كته‌بی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
2018-10-24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment