وه‌زیری به‌رگریی تورکیا: پێشێلکاریی ئاگربه‌ست له‌ ئیدلب له‌سه‌دا 90 که‌م بۆته‌وه‌

به‌شی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ده‌ڵێت: پێشێلکاریی ئاگربه‌ست له‌ ئیدلب به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 90 که‌م بۆته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ دیداری ڕۆژی شه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ سێرگه‌ی شۆیگۆ وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا کرد و ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی شه‌ممه‌ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان ده‌بێت له‌گه‌ڵ شۆیگو وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا پرسی ئیدلب و‌ بابه‌ته‌کانی دیکه‌ به‌ ورده‌کارییه‌کانیانه‌وه‌ تاوتوێ بکه‌ین هه‌ر بۆیه‌ش چاوه‌ڕوانین که‌ کاره‌کانمان له‌وێ به‌ سه‌رکه‌وتنێکی زیاتره‌وه‌ درێژه‌یان هه‌بێت".

ناوبراو گوتیشی: "له‌ ئیدلب چه‌که‌ قورسه‌کان و گرووپه‌ ڕادیکاڵه‌کان له‌ ڕێڕه‌وه‌ 15-20 کیلۆمه‌ترییه‌وه‌ کشێنراونه‌ته‌وه‌ و پێشێلکاریی ئاگربه‌ست به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٩٠ که‌م بوووه‌ته‌وه‌".

ئاکار سه‌باره‌ت به‌ نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج گوتی: "ده‌ست پێكردنی چالاكی گه‌ڕان و ده‌ورییه‌ی یه‌كگرتوو كه‌ سه‌ربازانی توركی- ئه‌مریكی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن جێگای باسه‌ و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماده‌كاریی پێشوه‌خته‌ و قۆناغی مه‌شق و ڕاهێنان پێویسته‌. ئه‌و ڕاهێنانه‌ش له‌ ٩ی تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌ستی پێكرد. ئه‌و قۆناغه‌ ئێستا له‌ عه‌نتاب به‌رده‌وامه‌. ده‌توانم بڵێم دوای ته‌واوكردنی قۆناغی ڕاهێنان (له‌ مه‌نبه‌ج) چه‌ند ڕۆژێک له‌ ئاماده‌کاریی، ده‌ورییه‌ی یه‌كگرتووی هاوبه‌ش ده‌ست پێده‌كات".

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39042

Your Comment

You are replying to: .
captcha