سه‌عدی پیره‌: یه‌کێتی پشتیوانی له‌ پێکهاتنی ده‌وڵه‌تێکی پێکه‌وه‌سازان ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ ناواقع‌گه‌رایانه‌ ده‌زانێت و پشتیوانیی حیزبه‌که‌ی له‌ پێکهاتنی ده‌وڵه‌تێکی پێکه‌وه‌سازان و ئیتیفاقی له‌ هه‌رێمی کوردستان دووپات ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستان ناواقع‌گه‌رایانه‌یه‌ و ده‌شڵێت: ئێستاکه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان سه‌رقاڵی لێکدانه‌وه‌ی پێکهێنانی شاندیێکی سیاسییه‌ بۆ دانووستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حیزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق.

ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه‌ که‌ یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان پشتیوانی له‌ پێکهاتنی ده‌وڵه‌تێک ده‌کات که‌ به‌پێی سازان و ئیتیفاقه‌وه‌ پێکهاتبێت و گوتیشی: ده‌رگه‌کانی یه‌کێتی به‌ ڕووی تێکڕای حیزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌وان پارتی دیموکراتی کوردستان کراوه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی زۆربه‌ی پرسه‌کان له‌وان پرسی پارێزگای که‌رکووک و سامان‌پێدانی دۆخی ئیداری و ئه‌منی له‌و پارێزگایه‌.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"ی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39040

Your Comment

You are replying to: .
captcha