به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئاشکرا کرد: "پارتی وه‌ک لیستی براوه‌ی یه‌که‌م شاندێکی دانووستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان پێک دێنێت و سه‌ردانی ھه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین، ھێڵی سووریش له‌سه‌ر ھیچ که‌س و لایه‌نێک نییه بۆ به‌شداری کردن له حکوومه‌تی داھاتووی ھه‌رێمی کوردستان، ھه‌ر لایه‌نێک به‌پێی ڕێژه‌ی کورسییه‌کانی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌شداری له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت ده‌کات، واته به‌پێی پێگه‌ی ھه‌ر لایه‌نێک به‌شداری له حکوومه‌تدا ده‌بێت، به‌ڵام واده‌ی سه‌ردانه‌که دیار نییه."
له‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له ئێستاوه بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان داوه، ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی ده‌ڵێت: "ھیچ لایه‌نێک به زۆر به‌شداریی پێ له حکوومه‌تدا ناکرێت و ھه‌ر لایه‌نێک ئازاده له‌وه‌ی به‌شدار ده‌بێت یان ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌ت."
عه‌لی عه‌ونی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد: "به‌داخه‌وه ئه‌زموونی ڕابردوو سه‌لماندی ئۆپۆزسیۆن نه‌یتوانی ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی جێبه‌جێ بکات وه‌ک ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵکوو بوووه ھۆی دروست کردنی بشێوی و تێکدانی په‌یوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، ھه‌تا بوووه ھۆی نزمکردنی زمانی سیاسه‌ت له ھه‌رێمی کوردستان، به‌داخه‌وه له ئۆپۆزسیۆنه‌وه بوووه بێڕێزی، ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنێکی ته‌ندروست له ھه‌رێمی کوردستان دروست ببێت، ئه‌وه وه‌ک پارتی پێمان وایه بۆ حکوومه‌تیش باشه، تا ببێته ئاوێنه‌یێک بۆ حکوومه‌ت به‌ڵام وه‌ک پێشتر سووتان و تێکدان و ئاڵۆزی بنێته‌وه ئۆپۆزسیۆن بوون ھیچ خزمه‌تێک به وڵاته‌که‌مان ناکات."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment