به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبووک ڕایگه‌یاندوووه که به پێی زانیارییه‌كان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6ی ئێواره یان پێنجشه‌ممه دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام بدرێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌ھدی و متمانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ست بێنێ.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندوووه که كورد چوار وه‌زاره‌تی به‌ر ده‌كه‌وێت واتا وه‌زاره‌تێكی سیادی و سێ وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزاری.
پێشتر به‌رپرسانی كورد له به‌غدا ڕایانگه‌یاندبوو كه له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی 3 وه‌زاره‌ت، كه یه‌كێكیان سیادیه بۆ كورد دیاری كراوه.
شایانی باسه که له ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌رچاوه‌یێكی باڵا له پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كردبوو كه سێ وه‌زاره‌ت بۆ كورد له به‌غدا دیاری كراوه و دوو وه‌زاره‌تیان بۆ پارتییه كه یه‌كێكیان سیادیه و وه‌زاره‌تێكیش بۆ یه‌كێتی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌یه به‌وه‌ش کردبوو که "هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی دارایی و كۆچ و كۆچبه‌ران بۆ پارتین، كه د. فوئاد حسێن و ڤیان ده‌خیل كاندید كراون و وه‌زاره‌تی دادیش دراوه به یه‌كێتی."
میدیای فه‌رمیی یه‌كێتییش بڵاوی كردبوووه‌وه كه یه‌كێتی دوو كاندیدی هه‌یه بۆ وه‌زاره‌تی داد كه خالید شوانی و سمكۆ ئه‌سعه‌د ئه‌دهه‌م ڕاوێژكاری یاسایی‌ی مه‌كته‌بی سیاسین.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment