بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێبوار محەمەد وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوە کرد، لە ئایندەدا بڕیار لەسەر بەشداری کردن یان نەکردنی حکوومەتی داهاتوو دەدەن و چاوەڕوانی گفتوگۆکان دەکەن.
ناوبراو باسی لەوەش کرد کە ئیدانەی ساختەکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا.
ڕێبوار محەمەد ئاماژەی بەوەش کرد، تانەیان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن داوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکەن.
هاوکات ئیدانەی شێوازی راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی کرد و رایگەیاند: بەبێ گوێدانە سەرنجی چوار ئەندامەکەی گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو بووە.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ کۆ بووەوە و بە وتەی وتەبێژی ئەو حزبە، بڕیار بوو ئەمڕۆ بڕیار لەسەر پرسی بەشداری کردن لە حکوومەتی داهاتووی هەرێم یان ئۆپۆزسیۆن بوون دەدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment