بە گوێرەی سایتی فەرمیی بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە 23/10/2018 لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە شاندێكی ئەنجوومەنی مەدەنیی رزگاریی عەفرین لە تاراوگە كرد.
لەو كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی و مرۆیی عەفرین و رەوش و گوزەرانی دانیشتوانی عەفرین و ئاوارەكان و هەروەها هەڕەشەكانی گۆڕینی دیموگرافیی ئەو شارە لە لایەن هێزە جۆراوجۆرەكان تاوتوێ كرا و شاندی میوان مەسعوود بارزانییان لە وردەكاریی ئازاردانی خەڵک و پێشێلكارییەكان لە دژی كورد لەو ناوچەیە ئاگادار كردەوە و گلەییشیان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كە چاوپۆشیان لەو پێشێلكارییانە كردووە كە دەرهەق بە خەڵک و سرووشتی عەفرین دەكرێت.
لە بەرانبەردا بارزانی، نیگەرانیی قووڵی خۆی لەمەڕ ئاییندەی كوردستانی سووریا و بارودۆخی عەفرین نیشان دا و ئەوەیشی خستەڕوو كە عەفرینیش درێژكراوەی ئەو زنجیرە كارەسات و زوڵمەیە كە دەرهەق بە گەلی كوردستان لە رابردوودا كراوە. هەروەها بەرچاوڕوونیی پێویستی لەبارەی هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە و داهاتووی سووریا و عەفرین بۆ شاندی میوان خستەڕوو.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment