به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ڕاپۆرتێکی له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی "تنف" له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ئاماده کرد و نووسیی: ئه‌مریکا ته‌نانه‌ت پاش شکستدانی به ته‌واوه‌تی داعش به‌رنامه‌ی له سووریادا هه‌یه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه زیاتر ده‌نووسێت: جۆزێف ڤۆتێل سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندیی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ڕایگهیاندوووه که بنکه‌ی "تنف" ده‌ورێکی کارای له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ داعش له سووریا ده‌بێت.
به‌رپرسێکی ئه‌مریکیش که نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت به واشنتۆن پۆستی ڕاگه‌یاندوووه که ئه‌مریکا به‌رنامه‌ی ئاماده‌بوونی خۆی له سووریای تاکوو شکستدانی به ته‌واوه‌تی داعش درێژ کردۆته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریکییه، ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا به کاریگه‌رتر له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت که ئامانج له‌و کاره دابین کردنی ئاسایشی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی ئه‌و وڵاته له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین وه‌ک تورکیا، عێراق، ئۆردۆن و ئیسرائیله.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment