موسته‌حیله‌ تێکڕای حیزبه‌ عێراقییه‌کان ده‌ستبه‌رداری ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنیان بن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی حیزبی به‌یارقه‌لخێری عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ موسته‌حیله‌ حیزبه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌کان ده‌ستبه‌رداری ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنیان بن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د خالدی له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ له‌ کابینه‌ی نوێی عادل عه‌بدولمه‌هدی حیزبه‌ سیاسییه‌کان هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنیان نابن هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ر حیزبه‌ سیاسییه‌کان گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و کابینه‌یه‌ کابینه‌یێکی شکستخواردوو ده‌بێت و عه‌بدولمه‌هدییش پێش له‌ پێکهێنانی کابینه‌ له‌ پۆسته‌که‌ی ده‌کشێته‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ده‌بێ عه‌بدولمه‌هدی پێش له‌ پێکهێنانی کابینه‌که‌ی ڕه‌زامه‌ندیی حیزبه‌ سیاسییه‌کان وه‌ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی کابینه‌که‌ی به‌ره‌وڕووی شکست نه‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 39002

Your Comment

You are replying to: .
captcha