به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌که‌می 2018 له مه‌راسیمێکدا له شاری ژوهای، شی جینپینگ سه‌رۆکی چین پرده‌که‌ی کرده‌وه که بڕیاره له سبه‌ینێوه به ڕووی شۆفێراندا بکرێته‌وه.
درێژیی پرده‌که ٥٥ کیلۆمه‌تره و هه‌ر سێ شاری هۆنگ کۆنگ و ماکاو و ژوهای به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
پرده‌که دوای ٩ ساڵ کارکردن تێیدا ته‌واو بوووه که به‌هۆی ڕاگرتنی کارکردن له پڕۆژه‌که‌دا بۆ چه‌ند جارێک نه‌توانرا له واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا ته‌واو بێت.
به گوێره‌ی به‌رپرسانی وڵاته‌که‌ش ١٨ کرێکار له کاتی بنیادنانی پرده‌که‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه و سه‌دانی دیکه‌ش بریندار بوون، ئه‌وه‌ش بوووه جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ی میدیاکانی وڵاته‌که و به "پردی مه‌رگ" ناو برا.
تێچووی پڕۆژه‌که نزیکه‌ی ٢٠ ملیار دۆلار بوووه و به شێوه‌یێک دروست کراوه که به‌رگه‌ی بوومه‌له‌رزه و زریان ده‌گرێت به‌و پێیه‌ی ٤٠٠ هه‌زار تۆن ستیل له پێکهاته‌یدا به‌کار هێندراوه که ئه‌و بڕه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ٤٠ بورجی وه‌کوو ئیفڵ دروست بکرێت.
پڕۆژه‌که له چه‌ند به‌شێک پێکهاتوووه، به درێژیی ٣٠ کیلۆمه‌تری پردێکی ئاوییه که به سه‌ر ڕووباری مرواریدا تێپه‌ڕ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه به که‌شتی بدرێت به ژێریدا تێپه‌ڕ ببێت، هه‌روه‌ها به درێژیی ٦.٧ کیلۆمه‌تریش له به‌شی ناوه‌ڕاستیدا توونێلێکی ژێرئاو هه‌یه که له نێوان دوو دوورگه‌ی ده‌ستکرددا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌و به‌شه‌ی که ماوه ڕێگا و توونێلی وشکانییه که ژوهای و هۆنگ کۆنگ به پرده سه‌ره‌کییه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
دیزاینه‌رانی پڕۆژه‌که پێیان وایه ته‌مه‌نی ئه‌و پرده ١٢٠ ساڵ ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی درێژیی پرده‌که‌شه‌وه پێشبینی ده‌کرێت نزیکه‌ی ٩ هه‌زار و ٢٠٠ ئوتومبیل به سه‌ریدا تێپه‌ڕ ببێت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌شێکه له پلانی حکوومه‌تی چین بۆ دروست کردنی ناوچه‌یێکی که‌نداوی گه‌وره‌تر که هۆنگ کۆنگ و ماکاو و ٩ شاری دیکه‌ی باشووری چین بگرێته‌وه که ناوچه‌که شوێنی نیشته‌جێبوونی ٦٨ ملیۆن که‌سه.
له ڕابردوودا ڕێگای نێوان ژوهای و هۆنگ کۆنگ به ئوتومبیل نزیکه‌ی ٤ کاتژمێری پێده‌چوو به‌ڵام پرده‌که ئه‌و ڕێگایه بۆ ٣٠ خوله‌ک که‌م ده‌کاته‌وه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment