به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به بوونی ئه‌و كاندیده تهكنۆكراتانه له نێو کورددا كرد كه عه‌بدولمه‌هدی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی به پێویستیان ده‌زانێت و ڕایگه‌یاند: حزبه كوردییه‌كان بۆ خۆیان وه‌زیره‌كانیان بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو هه‌ڵده‌بژێرن.
ناوبراو وتی: "پشكی كورد له حكوومه‌تی نوێ، به‌پێی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ڵبژاردن دابه‌ش ده‌كرێت به‌و واتایه‌ی حزبه‌كان له هه‌ڵبژاردندا چه‌ند كورسییان به‌ده‌ستهێناوه، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌و وه‌زاره‌تانه دیاری ده‌كرێن كه حزبه‌كان ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ن."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: "كورد بۆ خۆی نوێنه‌ره‌كانی بۆ كابینه‌ی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت تا دواتر بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی به‌رز بكاته‌وه چوونكه به وته‌ی ئه‌و "كورد خاوه‌نی زۆرێک له كه‌سێتییه تهكنۆكراتهكانه له نێو حزبه كوردستانییه‌كان و سهربهخۆكانیشدا كه كارامهیییێكی گه‌وره‌یان هه‌یه."
ئه‌شواق جاف ده‌شڵێت: كورد بۆ خۆی كاندیده‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێت تا به‌رپرس بێت به‌رانبه‌ر به كارامه‌ییی ئه‌و كه‌سێتیانه‌ی كاندیدیان ده‌كات له حاڵه‌تی ڕوودانی هه‌ر كه‌لێنێك گه‌ر ڕوو بدات و به دووریشی زانی عه‌بدولمه‌هدی ده‌ست بۆ پشكی كورد ببات و كه‌سانیتر بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی كورد دیاریی بكات و له حاڵه‌تی ڕوودانی شتێكی له‌وجۆره‌ش وه‌ک په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی ده‌كات "سه‌ره‌تایێكی نا سهركهوتوووانه ده‌بێت بۆ سه‌رۆک وه‌زیران."
ئه‌شواق جاف له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڕایگه‌یاند: "كورد حكوومه‌تێكی ده‌وێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای لێكگه‌یشتنی یاسایی و ده‌ستووری دابمه‌زرێت و پشتیوانی له هه‌موو توێژه‌كان بكات و كارنامهكهشی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و جێبه‌جێ كردنی بێت به‌پێی یاسا نه‌ک به میزاجی سیاسی."
شایانی باسه؛ له 2ی ئه‌م مانگه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕا‌سپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌تی نوێی عیراق و بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا كابینه‌كه‌ی بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان و په‌سه‌ند بكرێت.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment