تورکیا کونسووڵخانه‌ له‌ مووسڵ ده‌کاته‌وه‌

به‌شی تورکیا- باڵیۆزی تورکیا له‌ شاری به‌غدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ له‌ ماوه‌یێکی نزیکدا و له‌ چوارچێوه‌ی ڕێنمایییه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان کونسووڵخانه‌ی تورکیا له‌ شاری مووسڵ ده‌که‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فاتح یڵدز له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێنمایییه‌ سه‌ردانی شاری مووسڵی کرد و له‌و شوێنه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند که‌ به‌ مه‌به‌ستی دیاری کردنی گونجاوترین شوێن بۆ کردنه‌وه‌ی کونسووڵخانه‌که‌ سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی کردوووه.

یڵدز گوتیشی که‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕێنمایییه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ ماوه‌یێکی نزیکدا، کونسووڵخانه‌ی تورکیا له‌ شاری مووسڵ ده‌که‌نه‌وه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ش ڕه‌زامه‌ندیی ئیداره‌ی ناوه‌ندی له‌ به‌غدا گرنگه‌.

باڵیۆزی تورکیا له‌ شاری به‌غدا ئاشکراشی کرد که‌ ھه‌نگاوی باش نراوه‌ له‌ پێناو کردنه‌وه‌ی کونسووڵخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له‌ ھه‌ر دوو شاری به‌سره‌ و مووسڵ.

فاتح یڵدز وتیشی: ڕه‌زامه‌ندیی به‌غدا له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی کونسووڵخانه‌ له‌ به‌سره‌ کۆتایی ھاتوووه‌ و له‌ ماوه‌یێکی نزیکدا ئه‌وه‌ی مووسڵیش ته‌واو ده‌بێت و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ یه‌که‌مین ھه‌نگاو بۆ کارکردن له‌ مووسڵ. پێش ئێمه‌ ده‌زگای TİKA ھه‌نگاوی ناوه. TİKA ده‌مێکی زۆره‌ کاره‌کانی خۆی له‌ مووسڵ و ته‌له‌عفه‌ر ده‌ست پێکردوووه‌.

یڵدز جه‌ختیشی له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ بۆ ئه‌وه‌ی مووسڵ بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی پێشووی، گشت دامه‌زراوه‌کانی تورکیا ئاماده‌ی کارکردنن.

باڵیۆزی تورکیا باسی له‌ پرسی ئاو له‌ نێوان تورکیا و عێراق کرد و گوتی: "ھه‌روه‌کوو ده‌زانن پرسی گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌ به‌نداو، ئه‌مساڵ بۆ دووجار دواخرا. له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێکاره‌ی له‌ به‌نداوه‌که‌ ئه‌نجام دراوه‌، تا ئێستا به‌ ته‌واوی ده‌ستمان به‌ گرتنه‌وه‌ی ئاو نه‌کردوووه."

یڵدز ڕاشی‌گه‌یاند که‌ ئه‌و ھه‌ڵوێسته‌ی تورکیا به‌ شێوه‌یێکی ئه‌رێنی له‌لایه‌ن چینه‌ جیاوازه‌کانی عێراق پێشوازی لێکراوه‌ و له‌ قۆناغی داھاتووش پڕۆژه‌ی ئاو له‌ مووسڵ جێبه‌جێ ده‌که‌ن.

له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ نۆفل عاکوب پارێزگاری مووسڵ ڕای‌گه‌یاند که‌ کردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی تورکیا له‌ مووسڵ ھاوکار ده‌بێ له ‌به‌ھێزکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کان و گوتیشی: "ئه‌مه‌ ھه‌نگاوێکی زۆر ئه‌رێنییه‌. ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ په‌یامێک بۆ دووباره‌ ده‌سته‌به‌رکردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری له‌ شاره‌که‌دا."

عاکوب ئاشکراشی کرد که‌ وڵاتانی دیکه‌ش وه‌ک تورکیا خواستی کردنه‌وه‌ی کونسووڵخانه‌یان‌ له‌ مووسڵ ھه‌یه‌ چوونکه‌ ئه‌و شاره‌ ناوه‌ندێکی گرنگی بازرگانییه‌ له‌ عێراق.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38987

Your Comment

You are replying to: .
captcha