عه‌لاوی: سائیروون ‌و فه‌تح وه‌زاره‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان له ‌نێو خۆیاندا دابه‌ش كردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌یاد عه‌لاوی نیگه‌رانیی خۆی له ‌كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ڕاده‌گه‌یێنێت و ده‌ڵێت: هه‌ر دوو هاوپه‌یمانیی سائیرون و فه‌تح وه‌زاره‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان له ‌نێو خۆیاندا دابه‌ش كردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یاد عه‌لاوی یه‌کێک له‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕای‌گه‌یاند: فه‌تح و سائیروون ڕێكکه‌وتوون له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و دابه‌ش كردنی پۆسته‌ وه‌زارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان.

عه‌لاوی هۆشداریی دا له‌و ڕێكکه‌وتنه‌ی نێوان سائیروون و فه‌تح و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی.

ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانیی سائیروون ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌ له‌باره‌ی بوونی ڕێککه‌وتن له ‌نێوان سه‌در و عامری له‌باره‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان.

ناوبراو وتیشی: هه‌ریه‌ک له ‌سه‌در و عامری نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر دوو كوتله‌ی گه‌وره‌ی بنیاتنان و چاكسازی ده‌كه‌ن هه‌ر بۆیه‌ ئاسایییه‌ گفتوگۆ و دانووستان بكه‌ن و زوو زوو كۆ ببنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38984

Your Comment

You are replying to: .
captcha