هه‌وڵه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک رایده‌گه‌یه‌نێت: تا ئێستا هه‌وڵه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بوووه ‌و حاڵى حازر پۆستى پارێزگار ئاسته‌نگى بۆ چاره‌سه‌رى پرسى ئیداره‌ى ئه‌و شاره‌ دروست كردوووه و ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو حیزبی سه‌ره‌کیی کوردستان کاریگه‌ریی له‌سه‌ر چاره‌سه‌رنه‌کردنی ئه‌و پرسه‌ هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک له‌ لیستی یه‌كگرتووى ئیسلامى بۆ رادیۆ نه‌وا وتى: كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن به‌ دوو ڕێگه‌ ده‌كرێت، یه‌كه‌میان پارتى ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ و ڕێژه‌ى یاساییی ئه‌نجومه‌ن ته‌واو بكات و ئه‌وكات كورد ده‌توانێت پرسى ئیداره‌ى شاره‌كه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه ‌و دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه‌ كورد به ‌بێ پارتى له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى دیكه‌ ئه‌نجومه‌ن كارا بكه‌نه‌وه‌ و پۆسته‌ ئیدارییه‌كانى ئه‌و شاره‌ دیارى بكه‌ن.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ناكۆكى نێوان پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک كۆمار كاریگه‌رى له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كردنى پرسى ئیداره‌ى که‌رکووک دروست كردوووه‌ و وای كردوووه‌ تا ئێستا ئه‌و دوو حزبه‌ ڕێكنه‌كه‌ون له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌".

جوان حه‌سه‌ن باسى له‌وه‌ش كرد: "په‌كخستنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک زیانێكى گه‌وره‌ى به‌ هاووڵاتییان گه‌یاندووه‌ به‌تایبه‌ت كورد كه‌ له ‌دۆخێكى ئه‌منى خراپدا ده‌ژین و هاوكات شاره‌كه‌یان ڕووبه‌ڕووی گۆڕینى دیمۆگرافیا و سیاسه‌تى ته‌عریب بۆته‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38982

Your Comment

You are replying to: .
captcha