بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموکرات ڕایگەیاند: پێشتر ئێمە كە لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی دانووستانمان كردووە و جەختمان لە شەراكەوت و هاوسەنگی لە پێک هێنانی كابینەی نوێی حكوومەتدا كردۆتەوە، هەر بۆیە ئەو پۆستانەی پشكی كوردن لە حكوومەتی داهاتوو، بەتایبەت كە چەند پۆستێک هەیە پشكی پارتین لە دامەزراوە سەربازییەكاندا، وەریان دەگرینەوە و گرنگترین ئەو پۆستە سەربازییانەی سوپای عێراق، كە پشكی كوردە، سوپاسالارە، كە دوای خانەنشین كردنی فەریق بابەكر زێباری، پۆستەكە بە كەسێكی عەرەب پڕكرایەوە.
ناوبراو روونیشی كردەوە، كورد لەماوەی رابردوودا زیاتر لە 50 پۆستی لەدەست داوە، كە بەشێكیان لە بواری سەربازییدا بوون، وتی: بۆیە لەگەڵ پێک هێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراقدا، سەرجەم ئەو پۆستانە وەردەگرینەوە و پێویستە بە دانووستان و گفتوگۆ ئەو بابەتە یەكلا بكەینەوە.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment