سوننه‌ هۆشیار زێباری ده‌كاته‌ مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوون له ‌وه‌زاره‌تی دارایی‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی به‌نا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پشکی پێکهاته‌ی سوننه‌یه‌ و مه‌رجی ئه‌وان بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌و پۆسته‌ و پێدانی به ‌پارتی ئه‌وه‌یه‌ که‌ هۆشیار زێباری بۆ ئه‌و پۆسته‌ کاندید بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی سه‌جری سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی به‌نا به‌ هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووزی ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ "وه‌زاره‌تی دارایی له ‌پشكی پێكهاته‌ی سوننه‌یه‌ و ده‌توانرێت سازش له‌و پۆسته‌ بكرێت بۆ پارتی به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی هۆشیار زێباری ببێته‌ وه‌زیری دارایی".

عه‌لی سه‌جری ڕاشیگه‌یاند: "هۆشیار زێباری به ‌ڕۆحێكی نیشتمانی ‌و به ‌بێ جیاوازی كردن له ‌نێوان پارێزگاكان كار ده‌كات".

سه‌جری داوای له ‌مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد که‌ هۆشیار زێباری بۆ پۆستی وه‌زیری دارایی كاندید بكات.

هاوپه‌یمانیی به‌نا داواشی له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی عێراق کردوووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌هلی سوننه‌ له‌ پشکی خۆی پاشگه‌ز بوویه‌وه‌ زێباری وه‌ک وه‌زیری داراییی عێراق دیاری بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38963

Your Comment

You are replying to: .
captcha