٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٨ - ١٠:٣٣
پێوەندیی تەلەفونیی نێوان ترەمپ و ئەردۆغان

به‌شی تورکیا- سه‌رکۆماری تورکیا و سه‌رۆکی ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا و له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچی و دوایین پێشهاته‌کانی سووریا تاوتوێ کران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا که‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیاوه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه ‌کراوه‌ شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌ 21ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام داوه‌.

باس له‌وه‌ش کراوه‌ که‌ له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا، په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچی و دوایین پێشهاته‌کانی سووریا تاوتوێ کراون.

هه‌ر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا هه‌ر دوو سه‌رۆک باسیان له‌ قۆناغی یاسایی په‌یوه‌ست به‌ دۆسیه‌ی ئه‌ندریۆ برونسۆن قه‌شه‌ی ئه‌مریکایی کردوووه‌ و جه‌ختیان له‌ ئاسایی کردنه‌وه‌ و به‌ره‌وپێشبردنی هاریکارییه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا کردوووه‌ته‌وه‌ و باسی هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و له‌ نێویشیاندا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆ کردوووه‌.

ئه‌ردۆغان و تره‌مپ باسیان له‌ گرنگیی هه‌رچی زووتری‌ جێبه‌جێ کردنی نه‌خشه‌ڕێگای په‌یوه‌ست به‌ مه‌نبه‌ج و بایه‌خی ڕێککه‌وتنی ئیدلب کردوووه‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچی به‌ سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌نده‌کانییه‌وه‌ ڕوون بکرێته‌وه‌ و ئاشکرا بکرێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ستار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38960

Your Comment

You are replying to: .
captcha