لاهور شێخ جەنگی: داعش هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر ئارامی و ئاسایشی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی یەکێتی، رایگەیاند، داعش هەڕەشەیەکی جددییە لەسەر ئارامی و ئاسایشی وڵات و پێویستە پێشمەرگە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق و پشتیوانی هاوپەیمانان پلان و بەرنامەی تۆکمەیان هەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی لاهور شێخ جەنگی، لەبارەی بەردەوامیی پەلاماردانەکانی داعش ڕایگەیاند؛ ئێمە پێشتر ئاماژەمان بە بەردەوامیی مەترسیی چەکدارانی داعش و خۆڕێکخستنەوە و جموجۆڵی شانە نووستووەکانیان کردووە، ئێستاش دووپاتی دەکەینەوە کە داعش هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر ئارامی و ئاسایشی وڵات.

ناوبراو دەشڵێت پێویستە هێزی پێشمەرگە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق و بە پشتیوانی و هاریکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، پلان و بەرنامەی تۆکمەیان هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش، بە تایبەت لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە تا چیتر چەکدارانی داعش نەتوانن ئەم جۆرە پەلامارە ترسنۆکانە ئەنجام بدەن.

News ID 3896

Your Comment

You are replying to: .
captcha