به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی حوسێن گوتی: پارتی دیموكرات ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی دروست كردنی پشێوی و ته‌قینه‌وه له که‌رکووک كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكات.
وته‌بێژه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه كه ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه فشاری زیاتر بخرێته سه‌ر به‌غدا و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ئامانجه‌كانی خۆیان به‌دی بێت.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یێک له شاری که‌رکووک ڕووی دا كه به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س بوونه قوربانی و یه‌کێک له‌و كه‌سانه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مه له كاتێكدایه له 16ی ئۆكتوبه‌ری ساڵی ڕابردوووه‌وه شاری که‌رکووک به ده‌ست چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌یه كه به‌رپرسانی پارتی دیموكراتیش ئه‌و هێزه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه له ناو شاره‌كه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment