به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 20ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه که "له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی باهۆزی جزیره‌دا و له هه‌ر دوو میحوه‌ری باخوزا و حه‌جین له پارێزگای ده‌یره‌زوور چه‌کدارانی داعش هێرشیان کردوووه‌ته سه‌ر هێزه‌کانیان و دواتر هێزه‌کانی سوریای دیموکرات به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشه‌یان داوه‌ته‌وه و توانیویانه به هاوکاری فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ٣١ چه‌کداری داعش بکوژن و ژماره‌یێکی دیکه‌ش بریندار بکه‌ن".
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ڕاشی‌گه‌یاندوووه "چه‌کدارانی داعش به چه‌کی قورس و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردوووه‌ته سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی هه‌سه‌ده به‌ڵام شه‌ڕڤانان توانیویانه هێرشه‌که تێکبشکێنن".
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ئاشکراشی کردوووه "له ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ١٢ جار مۆڵگه‌کانی داعشیان له ناوچه‌که بۆردومان کردوووه و هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه سێ شه‌ڕڤانی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات بریندار بوون".
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت له ڕۆژی 11ی ئه‌یلوولی ڕابردوووه‌وه هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ئۆپه‌راسیۆنێکیان به ناوی ئۆپه‌راسیۆنی باهۆزی جزیره ده‌ست پێکردوووه به مه‌به‌ستی پاککردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی پارێزگای ده‌یره‌زوور له چه‌کدارانی داعش.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment