گۆڕان هەڵوێستی فەرمی سەبارەت بە قبوڵکردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردن‌ رادەگەیەنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و لە راگەیەندراوەکەدا، هەڵوێستی فەرمیی خۆی سەبارەت بە قبووڵکردنی دەرەنجامی هەڵبژاردن ‌و بەشداریکردن یان نەکردن لە حکوومەتی داهاتووی هەرێم رادەگەیەنێت.

کوردپرێس:

شەوی ڕابردوو 20ی تشرینی یەکەمی 2018 کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر پرسی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و دەرەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی هەرێم کۆتایی هات و لەو بارەیەشەوە بەیاننامەیێکی دەرکرد.

لە بەیاننامەکەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕاندا نووسراوە: رێژەی کەمی بەشداریکردنی دەنگدەران، بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن لە نیگەرانیی خەڵکی کوردستان لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ‌و حوکمڕانییان ‌و ئەو بارودۆخە ناهەموارەی بەرۆکی هاووڵاتییانی گرتووە. هەروەها نیشانەی نائومێدی دەنگدەرانە بە پرۆسەی هەڵبژاردن.

هەر لە بەیاننامەکەدا تۆمەتی ساختەکاری ‌و پێشێلکاری خراوەتەوە پاڵ پارتی ‌و یەکێتی و بە ڕای گۆڕان ئەو ساختەکارییانە کاریگەری‌ و رەنگدانەوەی نەرێنیی لەسەر هەڵبژاردن ‌و پرۆسەی سیاسی‌ و ناو و ناوبانگی هەرێمی کوردستان دروست کردووە.

جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان وتووشیەتی لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان هەڵوێستی فەرمیی خۆی سەبارەت بە قبووڵکردنی دەرەنجامی هەڵبژاردن‌و بەشداریکردن یان نەکردن لە حکومەتی داهاتوی هەرێم رادەگەیەنێت‌و هەمو بژاردەیێک لە بەردەم بزوتنەوەی گۆڕاندا کراوەیە.

لە کۆتاییدا جڤاتی نیشتیمانی بڕیاری دا بە بەستنی کۆنفرانسی نیشتیمانی لە ماوەیێکی دیاریکراودا، بۆ پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی ئەدای دامەزراوەکانی بزووتنەوەی گۆڕان‌ و دەستوور و دانانی نەخشەی داهاتووی بزووتنەوەی گۆڕان‌ و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە سەرجەم ئۆرگانەکانی بزووتنەوەی گۆڕاندا.

هەر لەو بارەیەوە چالاک موهەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان وتوویەتی لەکۆبوونەوەکەدا بڕیار درا لەماوەی 90 رۆژدا کۆنفرانسی نیشتمانی ببەستین.

ناوبراو گوتیشی: "پاشان هەڵبژاردنی ناوخۆییی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین بۆ هەموو پلە و ئاستەکان لە ڕایەڵە و بازنەکانەوە تاوەکوو ژوورەکان و جڤات و خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتی".

ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان راشیگەیاند: هەر لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا وتەبێژێکی نوێی فەرمی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دابنرێت.

News Code 38928

Your Comment

You are replying to: .
captcha