کوردپرێس:
هەر چوار ئەندامەکەی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەیاننامەیێکی ناڕازیییان دژی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئەو چوار ئەندامە باس لەوە دەکەن، کاتژمێر ١١ی ئەمشەو بەبێ بوونی ئەجێندای پێشوەختە و وەرگرتنی رای ئەندامان و ئەو هەزاران لاپەڕە تێبینییانەی لەسەر کەموکورتییەکانی فۆرمی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نووسرابوون، بابەتی ئەنجامی هەڵبژاردن خرایە نێو باسی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران.
ئاماژە بەوەش دەکەن، چەندین جار داوایان کردووە کۆبوونەوە دوا بخرێت، بەڵام بێ گوێدانە داخوازییەکانی ئەوان خشتەیێکی ئامادەکراوی پێشوەختە خرایە دەنگدان و بە زۆرینەی دەنگ تێپەڕێندرا.
ئەوەشیان وتووە، ئەوان دژی کۆبوونەوەکە بوون و دەنگیان بە ئەنجامەکان نەداوە و پەسەندی ناکەن.
Your Comment