به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌رکووک له کاتی کۆنتڕۆڵ کردنی له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و دواتر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ له‌و وڵاته له ساڵی 2003 هه‌میشه پرسێکی جێی نیقاشی نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوووه. هه‌ولێر هه‌میشه له‌سه‌ر کوردستانی بوونی که‌رکووک جه‌خت ده‌کاته‌وه و به‌غداش که‌رکووک به به‌شێکی دانه‌بڕاو له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته وه‌سف ده‌کات.
هێزه کوردییه‌کانی عێراق له ساڵی 2014 و پاش سه‌رهه‌ڵدانی داعش له عێراق کۆنتڕۆڵی که‌رکووکیان به‌ده‌سته‌وه گرت به‌ڵام مانگی ئه‌کته‌وبری 2017 ده‌وڵه‌تی عێراق کاردانه‌وه‌ی به به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان له 25ی ئه‌یلوولی 2017 نیشان دا و له ئۆپه‌راسیۆنێکدا که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کانیان له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه ده‌رهێنا.
حه‌مزه حه‌داد و حه‌یده‌ر سۆمری دوو کارناسی پرسه‌کانی عێراق له ساڵوه‌گه‌ڕی حوکمڕانیی دووباره‌ی به‌غدا له‌سه‌ر که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کانی عێراق ئه‌و کاره‌یان به هه‌وڵێکی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی وه‌سف کرد بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر به‌شێک له خاکی ئه‌و وڵاته و ڕایان‌گه‌یاند که نابێت وه‌ک بۆچوونی هه‌ندێک له خه‌ڵکی عێراق ئه‌و کاره به سه‌رکه‌وتن له شه‌ڕ وه‌سف بکرێت به‌ڵکوو ئه‌و بابه‌ته سه‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌یه چوونکه ئه‌و شه‌ڕه هاوشێوه‌ی هیچ یه‌ک له شه‌ڕ و پێکدادانی هێزه‌کانی عێراق نه‌بوووه بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خاکی عێراق.
ئه‌و دوو کارناسه ئاماژه به هه‌ڵبژاردنی که‌سانی لایق بۆ حوکمڕانی له‌سه‌ر حکوومه‌تی نوێی عێراق ده‌که‌ن و هیوایان خواست که هه‌م کورد و هه‌م ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق بتوانن به ته‌عامولێکی سازێنه‌ر کۆتایی به نیقاش له‌سه‌ر ناوچه جێناکۆکه‌کان له‌وان که‌رکووک، شه‌نگال و القوش بهێنن و چاره‌سه‌ری بکه‌ن.
حه‌مزه حه‌داد و حه‌یده‌ر سومری که وتاری هاوبه‌شیان له ماڵپه‌ڕی Iraqi Thoughts 100 بڵاو کراوه‌ته‌وه پێیان وایه که ده‌بێ هه‌ولێر دووره‌په‌رێزی بکات له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند له‌باره‌ی پرسی که‌رکووک و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و یه‌کێک له ئه‌وله‌وییه‌ته‌کانی به‌غداش پرسی ناوچه جێناکۆکه‌کان له‌وان که‌رکووک بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment