به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی تشرینی یه‌که‌می 2018 شیروان زرار وته‌بێژی کۆمسیۆنی هه‌رێم ڕای‌گه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن لیژنه‌که‌وه ڕاپۆرتێکیان پێدراوه له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان که ته‌نیا ده‌نگی حزبه‌کانی له‌سه‌ره و کاندیده‌کانی له‌سه‌ر نییه و هه‌ندێک که‌موکوڕیی هه‌یه له ڕووی ته‌کنیکییه‌وه.
ناوبراو وتیشی: داوایان کردوووه که لیژنه‌که ڕاپۆرتێکی ورد بداته ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران که ناوی حزبه سیاسییه‌کان و کاندیده‌کانیشی تێدا بێت و هیچ گرفتێکی نه‌بێت.
شیروان زرار ده‌شڵێت: ئه‌مڕۆش ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران کۆ ده‌بێته‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر سکاڵاکان و چۆنێتیی بڕیاردان له‌سه‌ر سکاڵاکان و هه‌ر کاتێک ئه‌نجامه‌کان به وردی هاتنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران و دڵنیا بوون له‌وه‌ی هیچ گرفتێک نه‌ماوه کاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان ڕاده‌گه‌یێنن.
شایانی باسه؛ ڕۆژی ٣٠ی ئه‌یلوول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجام درا و کۆمیسیۆن له‌سه‌دا ٨٥ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕاگه‌یاند.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment