پێ‌ده‌چێت ژماره‌ی وه‌زاره‌تخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ نیوه‌ که‌م بکرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بڕیاره‌ هه‌یکه‌لی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ 21 وه‌زاره‌ت و 2 وه‌زیری هه‌رێم و چه‌ندین ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌وه‌ بۆ ته‌نیا 11 وه‌زاره‌ت که‌م بکرێته‌وه‌ به‌ شێوه‌یێک ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی له‌ یه‌کترییه‌وه‌ نزیکن بکرێن به‌ یه‌ک وه‌زاره‌ت و پارتی پێی وایه‌ پێویسته‌ ئه‌و پرسه‌ باش دیراسه‌ بکرێت به‌ڵام به‌شێک له ‌لایه‌نه‌کان وای ده‌بینن که‌ که‌مکردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان بڕێکی باش له‌ سامانی گشتی ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

کوردپرێس:

هێشتا ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان دیار نییه‌ به‌ڵام زۆرینه‌ی ئاماژه‌کان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن که‌ حکوومه‌تی داهاتوو بچووکتر بێت له‌وه‌ی ئێستا به‌ جۆرێک ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کان ده‌گاته‌ نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی ئێستا.

له‌ ناو په‌رله‌مانی داهاتووشدا پڕۆژه‌که‌ پاڵپشتی باشی هه‌یه‌ و ژماره‌یێک له‌ په‌رله‌مانتاران پێیان وایه‌ گه‌ر حکوومه‌ت بچووک بکرێته‌وه‌ به‌شێکی زۆری داهاته‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌وانه‌ی پێش خۆی جیا ده‌کاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ تا ئێستا هیچ لایه‌نێک دژایه‌تیی خۆی بۆ پرۆژه‌که‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌، به‌وانه‌شه‌وه‌ که‌ خۆیان وه‌ک ئۆپۆزیسیۆن ناودێر کردوووه‌.

شایانی باسه‌؛ ئێستا هه‌یکه‌لی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ 21 وه‌زاره‌ت و 2 وه‌زیری هه‌رێم و چه‌ندین ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌ پێکدێت به‌ڵام بڕیاره‌ له‌ کابینه‌ی داهاتوودا بۆ 11 وه‌زاره‌ت که‌م بکرێته‌وه‌ به‌ شێوه‌یێک ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی له‌ یه‌کترییه‌وه‌ نزیکن بکرێن به‌ یه‌ک.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38919

Your Comment

You are replying to: .
captcha