کوردپرێس:
سزایی تەمەڵی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لەو بارەیەوە ئاماژەی بە هەڕەشەکانی ئەردۆغان و سۆیلۆ کرووە کە دژ بە هەدەپە کردبوویان و دەڵتێ: سەرۆککۆماری تورکیا بە هەموو وەزیرەکانیەوە بە خەیاڵی پارتی دیموکراتیکی گەلانەوە دەنون و بە خەیاڵی پارتی دیموکراتیکی گەلانەوە هەڵدەستن.
هاوسەرۆکی هەدەپە گوتیشی: هەموو ڕۆژێک تۆمەتێک دەخەنە پاڵ ئێمە بۆ ئەوەی بە دوژمن و تاوانبار پیشانمان بدەن. پێمان دەڵێن هەدەپە مەشرووعییەتی نییە. ئەرکی وەزیری ناوخۆ ئەوەیە تاوانبار بگرێت نەک ئەوەی تۆمەت بخاتە پا ئەم و ئەو. ئەگەر بەڵگەیێکیان پێیە و دەتوانن تاوانێک بەسەر کەسدا ساغ بکەنەوە با بێن. ئێمە لێرەین. ئەگەر کەسمان ناردۆتە شاخ با بێن دەستبەسەرمان بکەن.
ناوبراو دووپاتی کردەوە: ئەگەر ئەم وڵاتە یەک تاوانباری تێدا بێت ئەو تاوانبارە وەزیری ناوخۆیە.
Your Comment