سه‌فین دزه‌یی: خوازیارین درێژه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ باشه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیادا بده‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای‌گه‌یاند که‌ په‌یوه‌ندیی باشیان له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه و خوازیارن له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا درێژه‌ به‌ "په‌یوه‌ندییه‌ باشه‌كانیان" له‌گه‌ڵ توركیادا بده‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی له ‌میانی سه‌ردان کردنی قوتابخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی مه‌عاریف له‌ هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که‌ ده‌یانه‌وێت سوود له‌ ئه‌زموونی توركیا له‌ بواره‌كانی په‌روه‌رده‌ و كولتووردا وه‌ربگرن و گوتی: "توركیا له‌ بواره‌كانی په‌روه‌رده‌ و كولتووردا وڵاتێكی زۆر پێشكه‌وتوووه‌ و ئێمه‌ش گرنگیی به‌م بوارانه‌ ده‌ده‌ین".

دزه‌یی جه‌ختی له‌وه ‌كرده‌وه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو شاندی وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ بوونه‌ته‌وه‌ و تاوتوێی بابه‌تی په‌روه‌رده‌ و ده‌رفه‌تی هاریكارییان کردوووه‌ به ‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌یان كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌یێک قوتابخانه‌ هه‌یانه‌ كه‌ له‌ ده‌ستی فه‌تۆدا ماونه‌ته‌وه‌.

سه‌فین دزه‌یی ئاشکرای کرد ئه‌و کێشانه‌ ده‌کرێت له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێن و خۆشحاڵیی خۆشی به‌ هاتنی مه‌هدی ئه‌که‌ر په‌رله‌مانتاری دیاربه‌کری ئاکپارتی و شاندی وه‌قفی مه‌عاریفی تورکیا بۆ هه‌ولێر ده‌ربڕی.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38912

Your Comment

You are replying to: .
captcha