به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی له ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که پابه‌نده به پڕۆژه‌ی هاوپه‌یمانیی نه‌سر و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌رده‌وام ده‌بێت له كاره‌كانی له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقدا.
عه‌بادی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه که دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ت نابێت و بژارده‌ی داهاتووی خه‌باتی په‌رله‌مانی ده‌بێت.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: هاوپه‌یمانیی نه‌سر داوای هیچ پۆستێكی وه‌زاری له كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی عێراق نه‌كردوووه و دژی پشک پشكێنهن.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment