حه‌یده‌ر عه‌بادی: ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ت نابم

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌سر ڕایگه‌یاند که‌ ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ت نابێت و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی داوای هیچ پۆستێکی وه‌زاری نه‌كردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ پابه‌نده‌ به‌ پڕۆژه‌ی هاوپه‌یمانیی نه‌سر و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كاره‌كانی له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقدا.

عه‌بادی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ که‌ دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ت نابێت و بژارده‌ی داهاتووی خه‌باتی په‌رله‌مانی ده‌بێت.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: هاوپه‌یمانیی نه‌سر داوای هیچ پۆستێكی وه‌زاری له‌ كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی عێراق نه‌كردوووه ‌و دژی پشک پشكێنه‌ن.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38909

Your Comment

You are replying to: .
captcha